پۆلیسی دهۆک: چەند کەسێکمان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان توانیویانە چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە "چەک و مۆبایل و پارەیان لە خەڵک دزیووە".

ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک راگەیاند،  پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە بەشی نووسینگەی دومیز لە قەزای سێمێل چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە کاری "دزینی پارە و چەک و مۆبایل لە ناو ماڵان و مارکێت و شوێنە جیاجیاکان".

وتیشی، " ئەو کەسانە نیشتەجێی کومەڵگەی دومیزی سەر بە قەزای سێمێلن کە ھەرزەکار و گەنجن و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەو پارە و چەکەش کەلە خەڵکیان دزیبوو بۆ خاوەنەکانیان گەڕێندرایەوە".


PM:09:17:21/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو