فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆكێکی نوێی هەڵبژارد

‌ فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

وێستگەنیوز- پشتیوان جەمال

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (گوڵستان سەعید)ی وەک سەرۆکی نوێی فراکسیۆنەکە هەڵبژارد، هاوکات ئەو پەرلەمانتارانەی گۆڕان کە لە پرۆسەکە ناڕازین بڕیارە راگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دووبارە هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان كرایەوە و بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، گوڵستان سەعید، وەك سەرۆك هەڵبژێردراوە، بەڵام دابان محەمەد، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆنەكە لەو هەڵبژاردنەوەیە ناڕازییە.

لەئێستادا فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بوونەتە دوو بەش، بەشێكیان كە زۆرینەن دابان محەمەد، بەسەرۆكی فراكسیۆن دەزانن و بەشێكی دیكەشیان كە پێنج پەرلەمانتارن، سەرۆكێكی نوێیان هەڵبژارد. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەفراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، فراكسیۆنەكەیان بۆتە دوو بەشەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج پەرلەمانتاریان  گوڵستان سەعیدیان وەك سەرۆكی نوێی فراكسیۆن هەڵبژاردووە، بەڵام حەوت پەرلەمانتارەكەی دیكەی هەر دابان محەمەد، سەرۆكی ئێستای فراكسیۆن بەسەرۆك دەزانن، چونكە پێیانوایە ناكرێت بەدەنگی پێنج پەرلەمانتار، سەرۆكی فراكسیۆن هەڵبژێردرێت.

مانگی رابردوو عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێش، فراكسیۆنەكە و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەكەش بوونە دوو بەش، بەشێكیان لەگەڵ ئەوەبوون دابان محەمەد، بكرێتە سەرۆكی فراكسیۆن، بەڵام بەشێكی دیكەش كە عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتیش لەگەڵدا بوو دەیانویست شاخەوان رەئوف، بكرێتە سەرۆكی فراكسیۆن، سەرەنجام بەهەڵبژاردن دابان محەمەد وەك سەرۆك هەڵبژێردرا.


PM:08:42:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو