حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ كاغه‌زی كۆبۆنی خۆراك بۆ ئه‌لیكترۆنی بگۆڕێت


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری بازرگانیی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ كۆبۆنی كاغه‌زی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان بگۆڕن بۆ ئه‌لیكترۆنی، 

عه‌لا جبوری، وه‌زیری بازرگانیی عیراق  رایگه‌یاند كه‌ له‌ به‌رنامه‌یاندایه‌ بۆ گۆڕینی كۆبونی كاغه‌زی بۆ ئه‌لیكترۆنی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش زۆر گرنگه‌ و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌دواداچون بكات و چاودێری پڕۆسه‌كه‌ بكات، وتیشی، پڕۆژه‌ی كۆبۆنی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی له‌ نزیكترین كاتدا بۆ هاوڵاتیان به‌رده‌ست ده‌بێت.

سه‌باره‌ت هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیان، عه‌لا جبوری وتی‌ چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراك بۆ چه‌ند مانگێك وه‌كو بودجه‌ و قه‌یرانی دارایی كه‌ كاریگه‌ریی كردووه‌ته‌ سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كڕینی خۆراك.  
  
وه‌زیری بازرگانی عیراق راشیگه‌یاند كه‌ تاووتوێی‌ دابه‌شكردنی‌ پاره‌ له‌ بری‌ به‌شه‌ خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن.


PM:11:37:20/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 4472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت