بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز توركیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی زیاتر له 5 پله ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی توركیای هه‌ژاندوه.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی ئه‌وروپا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاویكرده‌وه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 5.3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و له ناوچه‌ی ئاك سه‌رای داوه كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی توركیا.
ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێت كه قوڵایی بومه‌له‌رزه‌كه سێ كیلۆمه‌تر بووه له ژێر زه‌ویدا و تائێستاش زیانه گیانی و ماددییه‌كانی نه‌زانراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر شاره‌زایان هۆشدارییان داوه له رودانی بومه‌له‌رزه له توركیا به‌تایبه‌ت له شاری ئیسته‌نبوڵ و رایانگه‌یاندوه كه شاره‌كه له به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه بومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ری تێدا روو بدات.
PM:11:29:20/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت