لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عیراق: موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران سێ ترلیۆن دیناری كه‌مه‌


وێستگه‌ نیوزـ

دارایی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق كورتهێنانی تێدایه‌ و بڕی ئه‌و كورتهێنانه‌ش سێ ترلیۆن دیناری عیراقییه‌.

ناجی سه‌عیدی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌ بڕی سێ ترلیۆن دینار كورتهێنان له‌ دابینكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی عیراقدا هه‌یه‌ و ئه‌م كورتهێنانه‌ش مه‌ترسیی له‌سه‌ر دابینكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستكردوه‌.

وتیشی، یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی حكومه‌تی عیراق ته‌واو یاسای قه‌رزكردنه‌ و به‌رگی بودجه‌ی به‌به‌ردا كراوه‌، حكومه‌تیش ناتوانێت موچه‌ و خه‌رجییه‌ پێویسته‌كان دابین بكات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات یاسای بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان بنێرێت تا په‌رله‌مان رازی بكات رێگه‌ به‌ حكومه‌ت بدات قه‌رز له‌ خه‌زێنه‌ی بانكی ناوه‌ندی وه‌ربگرێت.


PM:11:10:20/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو