هه‌وڵێك بۆ كوشتنی تره‌مپ به پۆستێكی ژه‌هراوی درا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مریكا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پۆسته ژه‌هراوییه‌ی ئاشكراكرد كه مادده‌ی "ریسین"ی ژه‌هراویی تێدا بووه و ویسترابوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای پێ بكوژرێت.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاویكره‌وه: دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا لە کۆشکی سپی هەوڵێکی ژەهرخواردکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان ئاشکراکردوه كه لە رێگەی ناردنی پۆستێکەوە بووه و پۆسته‌كه مادەی ریسینی ژەهراوی تێدا بووە.
رۆژنامه‌كه لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، پێدەچێت ئەو پۆستە لە کەنەداوە کە خاوەنه‌كه‌ی ژنێکە، به‌ڵام ناسنامەکەی ئاشكرا نه‌كردوه، ده‌شڵێت كه "پۆستەکە نێردراوە بۆ سەنتەرێکی پۆستەی حکومی، پێش ئەوەی بگات بە کۆشکی سپی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردبووەوە، دوو تاقیكردنەوە بۆ پۆستەكە كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ئەو ماددەیە، پشكنینیش بۆ سەرجەم پۆستەكانی تایبەت بە كۆشكی سپی كراوە لەو شوێنەی كە لە دەرەوەیە پێش ئەوەی بگاتە كۆشكی سپی.
ماددەی "ریسین" مادەیەكی ژەهری بەهێزە و زیاتر لە كارە تیرۆرستیەكان بەكاردەهێنرێت، وەك بۆدرە یاخود حەب یاخود دوكەڵ بەكاردەهێنرێت، دەبێتە هۆی ڕشانەوە و هێڵنجدان و خوێنبەربونی ناوخۆیی لە گەدە و هەناودا، دواتر جگەر و سپڵ و گورچیلەكان لەكاردەخات و دەبێتە هۆی مردن بەهۆی وەستانی سوڕی خوێنەوە، خواردنی ئەو ماددەیە دەبێتە هۆی کوشتنی مرۆڤ لەماوەی سێ بۆ پێنج رۆژدا.
PM:09:03:20/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت