جوڵانەوەیەکی نوێی سیاسی راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

لەچوارچێوەی جوڵەی کەسایەتییەکان و وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق کە بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو بەڕێوەبچێت، حزبێکی نوێی سیاسی بەناوی بزوتنەوەی هۆشیاری نیشتیمانی "حركة وعي الوطنية" لەبەغدا راگەیەنرا و زۆرینەی سەرکردایەتی حزبەکەش لە گەنجان پێکهاتوە.

ئەو حزبە نوێیە لەلایەن سەڵاح عەرباوی، یەکێک لە سەرکردە گەنجەکانی پێشوی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات پێکهێنراوە و ژمارەیەک لە چالاکوان، گەنج و خەڵکی پێکهاتەکانی کورد، تورکمان و ئاینزا جیاوازەکان لە حزبەکەدا بەشدارن.

سەڵاح عەرباوی، سەرۆکی بزوتنەوەی هۆشیاری نیشتیمانی "حركة وعي الوطنية" لە کۆنگرەی راگەیاندنی پارتەکەیدا رایگەیاند، پارتەکەیان داوای هەمواری دەستور و گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی دەکات، هەروەها داوا دەکەن ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵبوەشێنرێتەوە.

حزبەکە نوێیەکە بەڵێنی داوە لەکاتی سەرکەوتنیدا شارێکی پێشکەوتو بۆ گەنجان دروستبکات و کار لەسەر چالاکردنی رۆڵی رێکخراوەکان بکات،هەروەها هەموو توانایەکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق بەهێزتر بکەن.

هـ.هـ


PM:08:07:20/09/2020








ئه‌م بابه‌ته 28944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت