مەزڵوم کۆبانی هەواڵێکی دڵخۆشکەر رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەست بە رێککەوتنی لایەنە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گفتوگۆی کورد-کورد لەسەر رێڕەوی نیشتیمانی بەردەوامی هەیە و چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت ئەو لایەنانەش کەتائێستا بەشداری گفتوگۆکانیان نەکردوە، بەدەم بانگەوازەکانیانەوە بێن.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، "هەنگاوی لایەنەکان بۆ یەکێتی کورد لەسەر بنەمای نیشتیمانی بەردەوامە، ئامانجی ئێمەش ئەوەیە لە قۆناغی داهاتودا هەمو پارتەکانی دیکەش بەشداربن لە گفتوگۆکان".

ئەوەشی خستوەتەرو، حزبەکانی دیکەش وەک حزبی پێشڤەڕۆ و پارتی یەکێتی "ئەلوەحدە" لەگفتوگۆکان دوور نەخراونەتەوە، ئەو زانیاریانەی لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە لە جێگەی خۆیاندا نین.

گفتوگۆی لایەنەکوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەچاودێری ولیام روباک، جێگری نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بەردەوامە و تائێستا لەبارەی چۆنیەتی کارکردنی ئیدارەی خۆسەری و بەشداری سەرجەم لایەنەکان، بەشداری نوێنەری پارتەکانی دیکە لە دامەزراوەی سەربازی ئیدارەی باکوری سوریا کە هەسەدەیە لەگەڵ چەندین پرسی دیکەش رێککەوتون و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتودا لایەنەکان رێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکەن.

هـ.هـ


PM:05:38:20/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 15260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو