ژنێك له لایهن پیاوهكهیهوه سووتێنرا
فۆتۆ: هەنگاو
وێستگه نیوز ـ
ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە کە هەفتهی رابردوو لەلایەن هاوسهرهكهیهوه ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 19ی ئهیلولی 2020، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆ سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی مریەم ئەتمانی، بە هۆی قووڵی ئەو برینانەی کە بە هۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە حەوتووی رابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوسەرهکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا 90٪ جەستەی سووتابوو.
هاوسهری مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی هاوسهرهکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستبەسەریان نەکردووە.
هــ. ر
PM:02:20:20/09/2020
ئهم بابهته 19476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت