رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌رمانی گیایی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا تاقی ده‌كاته‌وه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی تەندروستی جیھانی پرۆتۆكۆڵێك پەسەند دەكات بۆ تاقیكردنەوەی ژمارەیەك دەرمانی گیایی ئەفریقی بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا و نەخۆشییە گوازراوەكان.
رێكخراوی تەندروستی جیھانی لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەفریقی پرۆتۆكۆڵێكی پەسەندكرد، بۆ ئەوەی تێستی قۆناغی سێیەم لەسەر دەرمانە گیاییەكان بكرێت و ئەنجومەنێكیش بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان پێكبھێندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان، قۆناغی سێیەمی تێستەكان لەسەر سێ ھەزار كەس دەكرێت و ئامانجیش لێی، تێستكردنی كاریگەرییەكانی دەرمانەكەیە لەسەر كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا.
ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەیەك وڵات سەرقاڵی بەرھەمھێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنان، لەناویشیاندا ئەمریكا و رووسیا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا رایگەیاند، ره‌نگه مانگی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی ڤاكسین بكرێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش 100 ملیۆن ڤاكسین له سه‌رتاسه‌ری ئەمریكا دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:09:32:20/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت