به‌هۆی هێرشی داعشه‌وه‌ له‌ كه‌ركوك سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز
حەشدی شەعبی رایگەیاند، چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان و بەوهۆیەوە سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و چەکدارێکی داعشیش کوژراوە.


لیوای 16ـی سەر بە حەشدی سەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، درەنگانی شەوی رابردوو، هێزەکانیان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان بۆ سەر گوندی سامی عاسی لە باشووری خۆرهەڵاتی کەرکوک تێشکاندوە، بەڵام لە هێرشەکەدا سێ چەکداری سەر بە حەشد کوژراون.

هەر بەگوێرەی‌ راگەیەنراوەکە، لە هێرشەکەدا چەکدارێکی داعشیش کوژراوە و چەند کاتژمێرێک پێکدادانەکە بەردەوام بووە، بەڵام هێرشەکە تێکشکێنراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا هێزەکانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ کوژرانی‌ چەکدارێکی‌ دیکەی خۆیان لە پرۆسەی‌ بەرپەرچدانەوەی‌ هێرشێکی‌ داعش لە ناحیەی‌ عوزێمی‌ سەر بەپارێزگای‌ دیالە راگەیاند.


AM:11:46:17/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو