دانی پێدانا..كینداڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشێت
وێستگه نیوزـ
خانمه نمایشكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكا، كینداڵ جینه‌ر، دانی نا به‌وه‌ی كه مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشێت.
له دیدارێكی مشتومڕاویدا، كینداڵ جینه‌ر، له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی Sibiling Rivalry دا له‌گه‌ڵ كۆرتنی كارداشیانی خوشیكدا ده‌ركه‌وت و له دانپێكدادانێكی سه‌یردا وتی "من مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشم و جۆری مادده‌كه‌ش ماریوانایه".
به‌رنامه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێشكه‌شكار كیت هیدسۆن و ئۆلیڤه‌ر هادسۆنه‌وه پێشكه‌ش كرا و ئه‌وكاته‌ی كه ئۆلیڤه‌ر پرسیاری له كۆرتنی خوشكی كینداڵ كرد به‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌تدا كه‌سێك هه‌بێت مادده‌ی هۆشبه‌ر بكێشێت"، كۆرتنی یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی "به‌ڵێ..كینداڵ".
كینداڵیش وتی كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار دان به‌وه‌دا ده‌نێت مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشێت و وتی "كه‌س نازانێت مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كێشم، ئه‌مه‌ی یه‌كه‌مجار شتی وا ئاشكرا بكه‌م".
كینداڵ جینه‌ر یه‌كێكه له خوشكه‌كانی كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكا و له 3ی تشرینی دووه‌می 1995 له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه كاری نمایشی جلوبه‌رگ ده‌كات و یه‌كێكه له ده‌وڵمه‌ندترین كچه مۆدیڵه گه‌نجه‌كانی ئه‌مریكا و جیهان.
PM:10:24:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت