روحانی هێرشیكرده‌سه‌ر به‌حره‌ین و ئیمارات
وێستگه نیوزـ
دوای واژوكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به چاودێریی ئه‌مریكا، سه‌رۆك كۆماری ئێران هێرشكرده‌سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی به‌نیازن بنكه‌ی سه‌ربازی بده‌ن به ئیسرائیل.
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حره‌ین و ئیماراتی به پێشێلكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌كه زانی و رایگه‌یاند "سه‌رمان سوڕماوه له‌وه‌ی چۆن ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ره‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و ده‌ستییان بۆ ئه‌و كه‌سانه درێژ ده‌كه‌ن كه هه‌موو رۆژێك فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كوژن".
روحانی به "درۆزن" تۆمه‌تبار كرد له پرسی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران و وتی "ئه‌مریكا هه‌وڵی داڕمانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ده‌دات و ویستی به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پیلان بۆ هاتنه‌ناو ئێران و كۆنتڕۆڵكردنی بدات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو".
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2020، لە كۆشكی سپی، رێوڕەسمی واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی ئیمارات و بەحره‌ین لەگەڵ ئیسرائیل بەڕێوەچوو، بڕیاریشە ئیسرائیل باڵیۆزخانە لە ئیمارات و بەحره‌ین بکاتەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی و بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ هەریەك لە ئیمارات و بەحره‌ین ئیمزاكرد و لە ئیمارات عەبدوڵا بن زاید، وەزیری دەرەوە و عەبدوللەتیف زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحره‌ینیش بە نوێنەرایەتی وڵاتەكانیان رێككەوتنەكەیان ئیمزاكرد.
لەو رێوڕەسمەدا كە نزیكەی 700 میوانی وڵاتانی جیهان ئامادەی بوون، ترەمپ رایگەیاند ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی رێڕەوی مێژوو بگۆڕین و هەنداوێكی مێژوویی لە پێناو بەهێزكردنی ئاشتی دەنێین.
لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی واژوكردنی رێككەوتنی ئاشتی، چەند موشەكێك لە كەرتی غەززەی فه‌له‌ستینه‌وە ئاڕاستەی ئیسرائیل كران.
AM:11:09:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت