كه‌ركوك..هێرشكرایه‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌نزین
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیانكرده‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌نزین له شاری كه‌ركوك و كه‌سێكیان كوشتن و سیانی دیكه‌شیان بریندار كرد.
خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كارگه‌ی به‌نزیكه‌كه ده‌كه‌وێته پشت گوندی گورگه‌جاڵ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه پاسه‌وانێك كوژراوه و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
خانه‌ی ناوبراو راشیگه‌یاندوه كه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، ئۆتۆمبیله‌كه بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی ماددیی به‌ركه‌وتوه.
PM:04:43:14/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت