موفتییه‌كی داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز-
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقرایده‌گه‌یه‌نێت: موفتییه‌كی رێكخراوی داعش له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرا، كه له‌ژێر ناوی (دادگای داد و سكاڵاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) كاری كردووه".
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2020، ئاژانسی هه‌واڵگری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له ڕێگه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وامی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵگریه‌وه، یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركرا كه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوو".
هه‌واڵگری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه موفتی داعش بووه له (دادگای داد و سكاڵاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی) له قه‌زای عه‌باسی و له‌ریزه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كداریه‌دا به‌رده‌وام كاری كردووه، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراون".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه: "له‌ئێستادا وتەی ئه‌و موفتیه‌ی داعش وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری و یاسایی ولێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر".
PM:12:06:09/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت