شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق: 3 تونێلی داعش له‌كه‌ركوك خاپوور كران
وێستگه نیوز-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان سێ تونێلی داعش له‌كه‌ركوك خاپوور بكه‌ن، ئاشكراشیكردووه، توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چوار بۆمبی چێندراودا بگیرێت.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: "هێزێك له‌لیوای 45 توانی په‌ناگه‌یه‌ك وسێ تونێل له‌دۆڵی حه‌شیشه له‌كه‌ركوك خاپوور بكات".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو: "هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار بۆمبی چێندراو گرت دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه سه‌رجه‌م بۆمبه‌كان پوچه‌ڵكرانه‌وه".
PM:07:19:02/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت