له‌سه‌ر ژووانێك بە دەستی باوکیان کوژران
وێستگه نیوزـ
یاسر عه‌بد سه‌ید، په‌نابه‌رێكی میسری بووه كه نیشته‌جێی ئه‌مریكا بووه، به‌مدواییه له‌سه‌ر كوشتنی دوو كچی خۆی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركرا و ئه‌ویش هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردن.
سایتی سی بی ئێن نیوز-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌و ه‌كه یاسر ساڵی 2008 دوو كچی خۆی به ناوه‌كانی ئامینه و ساره كه ته‌مه‌نیان 18 و 17 ساڵی بووه، كوشتووه و له‌وكاته‌وه له‌ده‌ست پۆلیسی ئه‌مریكا رایكردووه.
باوكه‌كه دوای 12 ساڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه و دوو كه‌سی دیكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌ستگیر كرا، یه‌كێكیان ناوی ئیسلام عه‌بد سه‌ید كه كوڕی ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌ش به‌ناوی یاسین عه‌بد سه‌ید كه برای تاوانباره‌كه‌یه و پۆلیس به تۆمه‌تی داڵده‌دانی یاسر ئه‌وانیشی ده‌ستگیركردوه.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا باوكی دوو كچه‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه به‌هۆی "ژوانێكی خۆشه‌ویستی" دوو كچه‌كه‌ی كوشتوه و ئاشكرایكردوه كه سه‌ره‌تا ئازاری جه‌سته‌یی ساره‌ی كچی داوه، چونكه ژوانی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی غه‌یره موسڵمان كردوه و له‌گه‌ڵی دانیشتووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌ردوو كچه‌كه‌ی كوشتوه.
یاسر عه‌بد سه‌ید له ساڵی 1957 له پارێزگای سینای میسر له‌دایكبووه و وه‌ك شۆفێری تاكسی له ئه‌مریكا كاری كردوه و 11 فیشه‌كی نابوو به هه‌ردوو كچه‌كه‌ی خۆیه‌وه به ناوه‌كانی ئه‌مینه 18 و ساره 17 ساڵ.
یاسر له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2008دا له شاری ئێرفینگ له ولایه‌تی ته‌كساس ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر كچه‌كانی ئه‌نجام دابوو، پێش ئه‌وه‌ی ساره دوا هه‌ناسه‌ی بدات توانیبووی ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس بكات و له‌و تاوانه ئاگاداریان بكاته‌وه، ساره هه‌ر ئه‌وه‌نده فریا كه‌وتبوو كه به پۆلیس بڵێت "من ده‌مرم".
سه‌ره‌تا یاسر بكوژه‌كه دوو كچه‌كه‌ی بۆ نانخواردن بردبوه ده‌ره‌وه و دواتر به تاكسییه‌كه‌ی بۆ شوێنێكی دوور بردبوونی و له‌وێ 11 فیشه‌كی به هه‌ردووكیانه‌وه نابوو، دواتر له‌ناو ره‌وه‌ندی میسر و له نێو میسرییه‌كانی ئه‌مریكا خۆی شارده‌وه و پۆلیسی ئه‌مریكاش بڕی 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری كردبوو ئه‌گه‌ر زانیاریی له‌سه‌ر بده‌ن.
PM:07:02:28/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 17900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت