عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك یاداشتێكی ناڕه‌زاییان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رز كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه هه‌ردوو پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب له شاره‌كه، یاداشتێكی ناڕه‌زاییان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان به‌رز كردوه‌ته‌وه.
خالد مه‌فره‌جی، په‌رله‌مانتاری كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه له یاداشته‌كه‌دا هه‌ردوو پێكهاته‌كه ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه بۆ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك.
به‌وته‌ی مه‌فره‌جی، رێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاره‌كه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره و ناكرێت بێده‌نگه‌ی لێ بكرێت و وتی "نابێت ده‌سته‌وستان بین به‌رامبه‌ر به‌فیڕۆدانی خوێنی شهید و مافی پێكهاته‌كان له‌دوای پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كه‌ركوك پێی وایه كه دوای پرۆسه‌ی سه‌پاندنی یاسا ئێستا كه‌ركوك ئارامه و پێویستی به پێشمه‌رگه نییه، هه‌ر كه‌سێكیش بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه بدات ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
PM:11:58:25/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت