چوار كهشتیی نهوتگوازهرهوهی ئێران لهلایهن ئهمریكاوه دهستیان بهسهردا گیرا
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی دادی ئەمریكا پشتڕاستیكردەوە، دەستیان بەسەر چوار كەشتیدا گرتووە كە نەوتیان لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا دەگواستەوە.
وەزارەتی دادی ئەمریكا رایگەیاند هێزەكانیان بە یارمەتی هاوبەشە بیانییەكانیان دەستیان بەسەر چوار كەشتی نەوتدا گرتوە كە لە ئێرانەوە بۆ ڤەنزوێلا نێردراوە و رونیشیكردەوە، ئێستا كەشتییەكان لای ئەمریكا دەستبەسەرن كە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو.
وەزارەتەكە ئەوەشی خستەڕوو كە ئەوە گەورەترین بڕە نەوتە لە ئێرانەوە هەناردەكرابێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە كە ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ فەرمانێكی لە دادگای فیدراڵیی واشنتۆن وەرگرت بۆ دەستبەسەركردنی ئەو كەشتییانەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران پێشێل دەكەن.
PM:11:56:14/08/2020
ئهم بابهته 2092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت