بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق په‌نا بۆ سێ وڵاتی ئه‌وروپا ده‌بات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری دەرەوەی عیراق گفتوگۆی لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کرد و داوای لێکردن رۆڵیان لە وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عیراق هەبێت.  
  
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە جیا گفتوگۆی لەگەڵ هەریەک لە جان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەیمس کلیفرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کردووە."  
  
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق تاووتوێ کراون، بەتایبەت دەستدرێژی و هێرشەکانی تورکیا لەخاکی عیراق و هەرێمی کوردستان.  
  
وەزیری دەرەوەی عیراق سەرکۆنەی دوایین دەستدرێژیی تورکیای بۆسەر ناوچەی سیدەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە و داوای لە حکومەتی ئەو سێ وڵاتەش کردووە رۆڵیان هەبێت لە وەستاندنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا و هەروەها کشاندنەوەی ئەو هێزانەی کە هاتوونەتە ناو خاکی عیراق.  
  
له‌ به‌رامبه‌ریشدا وەزیرانی هەرسێ وڵاتەکە پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ عیراق دەربڕیوە و جەختیشیانکردووەتەوە کە دەبێت رێز لە سەروەریی عیراق بگیرێت.  


PM:10:32:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو