تەرمێکی نەناسراو لە ناوچه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 14ی ئاب، تەرمێکی نەناسرا و لە روباری خابیر لە قەزای زاخۆ-ی سەر بە پارێزگای دھۆک دۆزرایەوە كه‌ خەڵکی شاری موسڵە.

موقەدم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگریشارستانی لە پارێزگای دھۆک بە وێستگە نیوز-ی رایگەیاند:" کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ تیمەکانیان لە قەزای زاخۆ ئاگادار کرانه‌وه‌ لە دۆزینەوەی تەرمێک لە روباری خابیر-ی نزیک پردی دەلال.

وتیشی:" دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە بەھاوکاری ھاوڵاتیان توانیانن تەرمی پیاوێکی نەناسراو لە روباری خابیر ده‌ربهێننه‌وه‌".

وتیشی:" ئەو گەنجە بەناوی (ع، ک، ع) تەمەنی 17 ساڵ بووە و خه‌ڵكی شاری موسڵه‌، ماوەی چوار رۆژ بێسەروشوێن بووە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە روباری خابیردا دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای دەرھێنانه‌وه‌ی، ته‌رمه‌ نه‌ناسراوه‌كه‌ رەوانەی پزیشکی دادی کراوە".


PM:08:03:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو