چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق به‌ده‌ستی چه‌ند چه‌كدارێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقیان له شار به‌سره كوشت.
چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان ته‌قه‌یان له ته‌حسین ئوسامه، چالاكوانی خۆپشاندانه‌كانی به‌سره كردوه و له‌جێدا كوشتویانه، دوای كرده‌وه‌كه‌شیان چه‌كداره‌كان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.
ته‌حسین ئوسامه چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق بووه له شاری به‌سره و چه‌كداره‌كانی له به‌رده‌م شوێنی كاركردنی خۆی له ناوچه‌ی جه‌نینه-ی به‌سه‌ر ته‌قه‌یان لێكردوه و كوشتویانه.
PM:07:59:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت