عیراق 13 تۆن گه‌نم به‌دیاری ده‌داته لوبنان
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا 13 تۆن گه‌نم وه‌ك پشتیوانی بۆ خەڵکی لوبنان رەوانە بکات کە بەهۆی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ هاوڵاتیان لوبنان له‌دوای كاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت، به‌نیازن 13 تۆن گه‌نم ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
پێشتریش عیراق دوو فڕۆكه‌ی پڕ له كه‌لوپه‌ل و هاوكاریی پزیشكیی ره‌وانه‌ی لوبنان كرد و چه‌ندین تانكه‌ره نه‌وتیشی بۆ ئه‌و وڵاته نارد.
له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت كه رۆژی 4ی ئابی 2020 به‌هۆی گڕگرتنی 2700 تۆن نیتراتی ئامۆنیا روویدا، 172 كه‌س كوژران و زیاتر له شه‌ش هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون و زیانی ملیاران دۆلاریش به ئابوریی ئه‌و وڵاته كه‌وتوه.
PM:07:03:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت