كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئابی 2020ی رانیه، " گەنجێک بە دەستی کارمەندانی ئاسایش بریندار کراوە و دوو گەنجی دیکەش بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆیان تۆمارکردووە دەستگیرکراون."
به‌پێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی رانیه گرژی و ئاڵۆزیی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و تائێستا ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن.
دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 12ی ئابی 2020، له شاری سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو خۆپیشاندانه‌كه سه‌رتاسه‌ریی بێت و له پاریزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا له‌و دوو پارێزگایه خۆپیشاندان ده‌ستی پێنه‌كردووه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له‌هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت.
داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێكی تره له داواكارییه‌كان.
PM:06:28:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه