دوای هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان دوو كه‌شتیی توركیا و یۆنان به‌ر یه‌ك كه‌وتن
وێستگه نیوزـ
پێكدادانێكی سووك له‌نێوان دوو كه‌شتیی توركیا و یۆنان روویدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداریی دا له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه به‌دوای سه‌رچاوی وزه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
پێكدادكانی نێوان كه‌شتیی ئۆرۆچ ره‌ئیس-ی توركیا و كه‌شتیی لیمنۆس-ی یۆنان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست روویدایوه و كه‌شتییه یۆنانییه‌كه له كه‌شتییه توركییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه به سووكی لێی داوه.
كه‌شتییه توركییه‌كه تایبه‌ته به گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له نێوان قوبرس و دوورگه‌ی كریت-ی یۆنان‌دا كاری كردوه.
یۆنان ئه‌و پێكدادانه‌ی سووكه‌ی ته‌نها به رووداوێك وه‌سفكردوه و راگه‌یاندوه كه هیچ كام له كه‌شتییه‌كان زیانیان پێ نه‌گه‌یشتو، تائێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لێدوانی له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 13ی ئابی 2020، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداریی له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دا كه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا كاری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و غازدا ده‌كه‌ن.
PM:06:18:14/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت