كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراق كرایه‌ ئامانج


وێستگه‌ نیوزـ

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێ,ده‌وڵ‌تی له‌ عیراق كراوه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ نزیك پردی دیوانیه‌ و له‌سه‌ر رێگای خێرا، بۆمبێكی ته‌وقیكراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق وتیشی كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و تائێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌و كرده‌وه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.


PM:06:01:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت