هه‌ولێر.. ئۆتۆمبیلێك ئاگری كرد و تیمه‌كان كوژاندیانه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ئۆتۆمبیلێك ئاگری گرتوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش كوژاندویانه‌ته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه‌ روداوه‌كه‌ له‌ لە نزیک مزگەوتی (گعێتلی) كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش رزگار كراوه‌.

ده‌شڵێت كه‌ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوای ئاگرکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلێک لە نزیک مزگەوتی (گعێتلی)، هاریکاریی تیمی پۆلیسی بەرگریی شارستانییان کرد لە کۆنتڕۆڵکردنی شەقام و کەمکردنەوەی قەڵەباڵەغی لە شوێنی ڕووداو و ڕزگارکردنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە.


PM:04:45:14/08/2020








ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت