لە هەرێم 667 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-
لەهەرێمی كوردستان 667 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا و 207 تووشبووش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٦٦٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە (٤١١ هەولێر، ٦١ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٧٧ ڕاپەڕین، ٨٣ دهۆك، ١٤ هەڵەبجە)، ٢٠٧ تووشبووش چاكبوونەوە (١٢٢ هەولێر، ٢٩ گەرمیان، ٤٣ دهۆك، ١٣ هەڵەبجە)، ١٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٧ هەولێر، ٦ سلێمانی).

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتی تووشبوان لەهەرێم گەیشتە 20 هەزار و 2 كەس، لەگەڵ 11 هەزار و 28 چاكبوونەوە و 712 مردن.





PM:03:18:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو