عێراق بەرزترین تووشبووی كۆرۆنای تۆماركرد


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، 4013 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 68 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هەزار و 13 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرتن و كۆی گشتی ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 168 هەزار و 290 تووشبوو. 

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، 68 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 5 هەزار و 70 كەس، هاوكات 2 هەزار و 921 كەسیش ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە و  كۆی گشتی چاكبووان گەیشتووەتە 120 هەزار و 129 كەس.


PM:03:09:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت