لاندكرۆزەرێك خۆی بەماتۆڕسكیلێك دەدات و شۆفێرەكەی دەكوژێت


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەكی شەقلاوە – قەندیل شۆفێرێك، شۆفێری ماتۆڕسكیلێكی كردووە و گیانی لەدەستداوە، شۆفێرەكەی دیكەش هەڵهاتووە.

 فازیل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، كاتژمێر 1ی شەوی رابردوو لەسەر رێگای سەرەكی شەقلاوە- قەندیل لەنزیك باسرمە ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لاندكرۆزێك بووە خۆی كێشاوە بەماتۆڕسكیلێك كە لەسەر رێگایەكە ڕۆیشتووە و هەر لەشوێنی روداوەكە شوفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، شوفێری لاندكرۆزەكەش لەجیاتی ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ قوربانیەكە درێژ بكات و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵكو بتوانێت رزگاری بكات، جێیهێشتووە و بەو هۆیەشەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلێكە گیانی لەدەستداوە،  لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دۆزینەوەی بكەرەكە.


PM:01:45:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت