لەدوو رۆژدا خوشك و برایەك بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-
خوشك و برایەك كە هەردووكیان مامۆستابوون بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەقەزای چەمچەماڵ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، دوو ڕۆژ پێش ئێستا مامۆستا (بەیار نازم گلی) بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەچەمچەماڵ گیانی لەدەستداو ئەمڕۆش مامۆستا (چیا نازم گلی) برای كە شێوەكارە بەهەمان هۆكار گیانی لەدەستدا.

مامۆستا چیا نازم گلی بۆ كۆچی دوایی خوشكەكەی نووسیویەتی "بەیار گیان تاكو ئەو ڕۆژەی مردی كرێچی بووی، ئێستا گەشتیتە ماڵ خۆت، قوربانی خۆڵی سەرگۆڕی بێنازت بم كە نەمتوانی بێمە سەرگۆڕەكەت، خوایە ئەو ڕۆحە پاكەی ئامانەتی مەنزڵگای تۆبێ و بیپارێزی، بەخوا بەئازارە".



PM:12:07:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 7412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو