لەهەولێر هونەرمەندێك خۆی كوشت


وێستگە نیوز-
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایكردووە، هونەرمەند سامان جەرجیس كە خەڵكی شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لەشاری هەولێر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو روونیكردۆتەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سامان جرجیس، شاعیر و گۆرانبێژی خەڵكی كرماشان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سامان جرجیس كە نزیكەی 18 مانگ پێش ئێستا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەكان ناچاربوو وڵاتی خۆی بەجێ بهێڵیت و لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ بێت، بەهۆی كێشەی خێزانی و لە ڕێگای بەكارهێنانی چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو ڕۆژێك پێشتر لە هاوژینەكەی جیابووەتەوە خۆی كوشتووە.

سامان بێهفەر ناسراو بە (سامان جرجیس)، مانگی یەكی ئەمساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان دەستبەسەر كرا و دوای دوو مانگ بە بارمتە ئازاد كرا، دواتر لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەكان زێدی خۆی بەجێهێشتبوو.


AM:10:04:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 15548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو