سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی بەلەد کرا


وێستگەنیوز-

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین لە رێگەی سێ موشەکەوە بە ئامانج گیراوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیش هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمشەو بنکەی سەربازی بەلەدی ئاسمانی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە رێگەی سێ موشەکەوە بە ئامانج گیراوە.

ئەوەش هاتوە، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ئەو سێ موشەکەی ئاڕاستەی بنکەکە کراوە، زیانی گیانی نەبووە.

بنکەی سەربازی بەلەد لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێت و دەکەوێتە دوری 80 کیلۆمەتر لە باکوری بەغدای پایتەخت.


PM:11:43:13/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت