دهۆک.. فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومان دەکەن
وێستگەنیوز-
پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکە لە نزیک سەنتەری دهۆک بە ئامانج دەگرن و بە گوێرەی زانیارییەکان تەواوی سەرنشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە سوتان و گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە نزیک سەنتەری پارێزگای دهۆک رایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە ھەواڵگیریەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەیان لە گوندی رەشانکێ سەر بە ناحیەی زاویتە بە دوری 8 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە گوندی رەشانکێ، ئۆتۆمبێلەکە لە سەر جادەی گشتی کراوەتە ئامانج و تەواوی سەرنشینانی ناو "ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستداوە ".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردوە، "لە ترسی سوڕانەوەی فڕۆکە ھەواڵگیریەکانی سوپای تورکیا کەس ناتوانێت خۆی نزیک بکاتەوە لە شوێنی رووداوەکە ".
PM:10:16:13/08/2020
ئهم بابهته 6584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت