روونكردنەوە سەبارەت بەژیانی ئەو ژنە دەدرێت كە وتی باری دارایی خراپە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ژنەی لەخۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی وتی باری دارایی خراپە، مانگانە ملیۆنێك و 115 هەزار دینار مووچەیەتی.

دوێنێ لەمیانەی خۆپیشاندانەكەی پاركی ئازادی شاری سلێمانی، ژنێك لەبەردەم میدیاكان بەگریانەوە باسی دۆخی خراپی ژیانی خۆی كرد كە هەرچەندە كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانییە، بەڵام لەڕووی داراییەوە ژیانی خراپە.

عەمید محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاندووە "كارمەندمان بەناوی (گوڵاڵە محەمەد حسێن كە پلەی كارگوزارە موچەی مانگانەی بەبڕی یەك ملیۆن و 115 هەزار وەردەگرێت لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بەبێ پاشەكەوت و لێبڕین لەبەرئەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان سەر بە دام و دەزگای فیدڕاڵی عێراقە، بەڕەچاوكردنی باری تەندروستی كارمەندان هەفتەی (٢) ڕۆژ دەوام دەكات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەبێ گوێدانە بەرپرسیارێتی بەشداری خۆپشاندانەكانی ڕۆژی چوار شەمە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٢ كردووە لەپاركی ئازادی شاری سلێمانی و هەندێك قسەو ڕادەربڕینی كردووە بۆ ڕاگەیاندنەكان كە دوورە لەڕاستیەوە. كە تەنها بۆچوونی كەسێتی خۆیەتی و بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ئاگادارنیە لەو هەڵسوكەوتەی كردوویەتی".


PM:04:21:13/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 8260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو