ته‌نێكی خۆری گه‌وره‌ به‌ره‌و رووی زه‌وی دێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاژانسی ناسا رایگەیاند، تەنێکی خۆریی گەورە بەرەو رووی زەوی دێت، بەڵام تائێستا هیچ سوتاندنێکی بکوژی نەبووە.


ئاژانسی ناسا رایگەیاند، تەنێکی گەورەی خۆریی بە ئاڕاستەی زەوی دێت و چاوەڕواندەرێت لەچەند رۆژی لەداهاتوودا قەبارەکەی زیادبکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "تەنە خۆرییەکە ناویAR2770یە و ناوکێکی تاریکی بە پانتایی مەریخی هەیە"، دەشڵێت، " ژمارەیەکی تر لە پارچەکان بە ئەندازەی قەبارەی دەمی گڕکانەکان دەبن".

سەرەڕای ئەوەی تائێستا، تەنە خۆرییەکە هیچ سوتاندنێکی بکوژی نەبووە، بەڵام پسپۆران لە نزیکەوە چاودێریدەکەن، لە پێناو خۆئامادەکردن بۆ رووداوێکی لەوجۆرە ئەگەر رووبدات و ببێتە هۆی بڕینی بەشێکی زۆر لە تەزوی کارەبا و تۆڕەکانی پەیوەندیکردن لەسەر زەوی.


PM:02:40:13/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 7676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت