خێزانێك له‌ كۆڵۆمبیا فاسیان به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا فرۆشتووه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە شاری فلۆریدا لە کۆلۆمبیا، پیاوێکی بەتەمەن لەگەڵ سێ کوڕەکەی دەستگیرکران، دوای ئەوەی پۆلیس پێیزانیوە کە فاسیان وەک چارەسەری کۆرۆنا فرۆشتووە.

 
پیاوەکە تەمەنی 62 ساڵە و ناوی مارک گرینۆنە، لەگەڵ کوڕەکانی فاسیان کردووەتە ناو قوتووی بچووک، فرۆشتوویانە، بە خەڵکیان وتووە چارەسەرەکەیان موعجیزەیە و خەڵک لە کۆرۆنا چاکدەکاتەوە.
 
پۆلیسی فلۆریدا دەڵێت ئەمە یەکەمجاریان نییە ئەو پیاوە و کوڕەکانی خۆڵ دەکەنە چاوی خەڵک، پێشتریش ئەم خێزانە ماددەی پاککەرەوەیان بۆ نەخۆشیی ئەلزەهایمەر، ئۆتیزم، ئایدز و چەند نەخۆشی دیکە بەکارهێناوە.
 
بەرپرسان هۆشداریانداوە بەهیچ شێوەیەک دەم بۆ ئەو جۆرە ماددەیە نەبەن، چونکە دوانەئۆکسیدی کلۆرینی تێدایە، ژەهراوییە و مرۆڤ دەکوژێت.
 
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو چەندین کەس بەهۆی فرۆشتنی ئەم ماددەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەم پیاوەی فێڵیشی لە خەڵک کردووە، لێدوانێکی ترەمپی بەکارهێناوە کە لە مانگی چواردا بە نەزانییەوە وتی پاککەرەوەکان بۆ پاککردنەوەی سییەکان لە کۆڤید 19 باشن و دەتوانن لە رێگەی سرنجەوە بیخەنە ناو جەستەتان.


AM:09:12:13/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت