به‌غدا بۆ هه‌ولێر: ئه‌و موچه‌یه‌ی ناردومانه‌ نەگه‌یشتوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌رانی راسته‌قینه‌ و شایسته‌


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی‌ دارایی‌ عیراق راگەیەندراوێکی‌ لەبارەی‌ راگەیەندراوەکەی‌ ئەمڕۆ چوارشەممەی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان نەرمی‌ نەنواندووە لە دۆسیەی‌ داهاتی‌ دەروازە سنورییەکان".  
  
لە راگەیەندراوەکەی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ عیراقدا حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەوە تۆمەتبار کراوە کە ئەو پشکە پارانەی‌ کە وەک مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم لەلایەن حکومەتی‌ ناوەندەوە خەرج کراوە نەگەیەنراوەتە دەست فەرمانبەرە راستەقینەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان.  

وه‌زاره‌تی ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین داواكاریی به‌ واژووی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم پێگه‌یشتووه‌ كه‌ موچه‌كانیان به‌ میكازمێكی بانكی به‌ به‌غداوه‌ ببه‌سترێته‌وه‌.

وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی لەچوارچێوەی مافی دەستوری خۆیدا بۆ پاراستنی دەروازە سنورییەکان و چاودێریکردنی داهات و گومرگەکان، بنەمای شەراکەتی خسته‌ڕوو کە لە بڕگەی یەکەمی ماددەی (114)ی دەستوردا هاتووە بۆ گەرەنتیکردنی چاودێری دەروازە سنورییەکان لە هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم نەرمی پێویستی نەنواندووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ باشتره‌ حكومه‌تی هه‌رێم په‌له‌ بكات له‌ پابه‌ندبون به‌ به‌ڵێن و ئه‌ركه‌ ده‌ستوریه‌كانییه‌وه‌ و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مێزی گفتوگۆ.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2020 له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ كاتێكدا هیچ بیانوویه‌كیان بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌ و هه‌موو مه‌رجه‌كانیان قه‌بووڵ كردووه‌، به‌ڵام ماوه‌ی سێ مانگه‌ حكومه‌تی عیراق ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت.


PM:11:53:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت