پێش عیراق، ئیمارات سكاڵای له‌دژی توركیا تۆمار كرد


وێستگه‌ نیوزـ

میرنشینی ئیمارات نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ وڵاتانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌ب تۆمار كرد.

له‌ نامه‌كه‌یدا كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كردوه‌، ئیمارات گومانی له‌ هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی له‌ لیبیا ده‌ربڕیوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ توركیا تۆمارێكی گه‌وره‌ی له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌وی (عه‌ین)، ئیمارات به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی راگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا له‌ كاروباری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.

گه‌یاندنی ناڕه‌زاییه‌كه‌ی ئیمارات دژی توركیا له‌سه‌ر لیبیایه‌، به‌ڵام هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌كانی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌  11ی ئابی 2020ی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عیراق.


PM:11:20:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو