خۆپیشاندان له به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
وێنەکان سلێمانی و هەڵەبجەیە
وێستگه نیوز ـ
خۆپیشاندان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان دەستیپێکرد، دەشڵێن، "خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن".
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئابی 2020، له شاری سلێمانی و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو خۆپیشاندانه‌كه سه‌رتاسه‌ریی بێت و له پاریزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا له‌و دوو پارێزگایه خۆپیشاندان ده‌ستی پێنه‌كردووه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له‌هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت.
داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، یه‌كێكی تره له داواكارییه‌كان.
PM:05:40:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت