به وێنه.. بازاڕی شاری دهۆك به ته‌واوی چۆڵكرا
بازاڕی دهۆک..
وێستگه نیوز ـ
به مه‌به‌ستی رشادن و ده‌رمانڕێژكردن، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ناوبازاڕی ئەو شارەیان بە تەواوەتی چۆڵکرد و دوكانه‌كانیان داخست.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئابی 2020، به‌مه‌به‌ستی دەرمان رشتن لە ناو بازاڕدا، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ تەواوی دوکانەکان داخراون و رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە ناو بازاڕەوە.
هاوكات هێزە ئەمنییەکانی ئه‌و شاره‌لە چەند شوێنێکی جیا جیا بڵاوەیان پێکراوە و رێگە لە کۆبوونەوەی خەڵکی دەگرن و ناهێڵن كه‌س بێته ناو بازاڕه‌كه‌وه.
PM:05:25:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 13472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت