ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رابگەیەنێت، قوتابییان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی لینكێكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە.


بەپێی زانیارییەکان رێژەی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی 12 لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاترە.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی هەبوونی هەڵە لە پرسیارەکاندا گردبوونەوە و وەزارەتی پەروەردەش بڕیاریدا چەند پرسیارێکی تاقیکردنەوەکان زیاد لە وەڵامێکی راستیان بۆ دیاری بکات.  

رۆژی 11ی تەمموز، تاقیکردنەوە وزاری‌ و گشتییەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەستیانپێکرد و رۆژی 5ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات.

ئەم لینکە ئەمڕۆ لە کاتی هاتنەوەی ئەنجامەکاندا کارا دەبێت


PM:03:00:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 4540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو