وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی په‌خشێكی راسته‌وخۆی جێهێشت
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی به‌شداریكردنی له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ته‌غیری عیراقی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش په‌خشه‌كه‌ی جێهێشت.
عه‌قید مایڵز كیگنز، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به‌شداریی له په‌خشێكی راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كه‌دا ده‌كرد، له‌وكاته‌دا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لێیدا كه ئاماژه بوو بۆ هێرشی موشه‌كی یان هه‌ر مه‌ترسییه‌كی دیكه كه بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هه‌بێت.
مایڵز به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له پێشكه‌شكاره‌كه، به‌رنامه‌كه‌ی جێهێشت و دواتر گه‌ڕایه‌وه ناو به‌رنامه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه شه‌وی رابردوو به چه‌ند موشه‌كێك هێرشكرایه‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و یه‌كێك له موشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ی كه‌راده به دیواری باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وت.
AM:10:58:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت