رێگه‌نادرێت وه‌زیری به‌رگریی توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات
وێستگه نیوزـ
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی دوێنێ توركیا و كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، حكومه‌تی عیراق سه‌ردانێكی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستدرێژییانه وا له عیراق ده‌كات چاو به قه‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بخشێندرێته‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند كه بڕیاربوو سبەینێ خۆلۆسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بەغدا سەردانەکەی هەڵوەشاندوەتەوە، جگە لەوەش سبەینێ باڵیۆزی تورکیا بانگهێشت دەکرێت و یاداشتنامەیەکی توندی ناڕەزایی پێ دەدرێت كه تیایدا جەخت لە ڕەتکردنەوەی عیراق دەکاتەوە لەو دەستدرێژییانەی تورکیا دەیکاتە سەر وڵات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راشیگیاندوه كه عیراق بە توندی دەستدرێژی ئاشکرای تورکیا لەڕێگەی بۆردومانی خاکی عیراق لە ناوچەی سیدەکان ڕەتدەکاتەوە کە بووەهۆی شەهیدبوونی چەند ئەفسەر و سەربازێکی هێزە چەکدارەکانغان، دەشڵێت، "عیراق ئەو کارە بە شکاندنی سەروەری و پیرۆزییەکانی وڵات دەزانێت و کارەکەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندیەکانی هەردوولایە."
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت كه دوبارەبوونەوەی ئەو کارانە و نەبوونی وەڵام بۆ داواکارییەکانی عیراق بۆ وەستانی ئەو دەستدرێژییانە و کشانەوەی هێزەکانی لە سنورەکان، وامان لێدەکات چاوبخشێنینەوە بە قەربارەی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم ئاستەکاندا."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه عیراق سورە لەسەر ئەوەی خاکەکەی وەک بارەگا و ڕێڕەو بەکارنەهێنرێت بۆ زیانگەیاندن بە هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕەتیشیدەکاتەوە خاکەکەی وەک گۆڕەپانێک بەکاربهێنرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە دەرەکییەکان.
نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه 11ی ئابی 2020، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی برادۆست كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنووری كرده ئامانج، دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان عه‌مید زووبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران بە بۆردومانەکەی ئەمڕۆ شەهید بووە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌ی سنوور ئه‌مڕۆ ویستوویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له ناوچه‌كه دوربكه‌ونه‌وه، له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردون.
AM:09:30:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت