زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه له ئه‌ڵمانیا توشی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوزـ
له ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر له هه‌زار و 200 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چه‌ند كه‌سێكیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستدا.
ئاماره‌كانی په‌یمانگه‌ی رۆبه‌رت كوخ-ی ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان ئاشكرایانكردوه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 226 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شه‌ش توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه، 218 هه‌زار و 510 كه‌س له ئه‌ڵمانیا توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه بۆ 9 هه‌زار و 207 كه‌س زیادی كردوه.
AM:09:15:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت