کمالا هاریس دەبێتە جێگری بایدن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا


وێستگەنیوز-
لە کۆنگرەی شەوی رابردوی پارتی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی تشرینی دوەم بەڕێوەبچێت، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان کمالا هاریس (تەمەن 56 ساڵ) بەرەچەڵەک هیندی و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکای وەک جێگری سەرۆک لەکاتی هەڵبژاردنیدا بۆ سەرۆکی ئەمریکا دیاریکرد، بەوەش بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی ئەمریکادا کە بۆ ئەو پۆستە کاندید بکرێت.

كامالا هاريس، جێگری جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی 1964 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایکبوە، بە یەکێک لە ژنە چالاکوانەکان لە بواری بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان و توندوتیژی رەگەزی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناسراوە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسادا، لە ساڵی 2016ەوە  ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە لەسەر لیستی دیموکراتەکان.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 دەکەوێتە 3ی تشرینی دووەم. بژاردەی سەرەکی لەنێوان دوو کاندیددا دەبێت ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ لە پارتی کۆماری و جۆ بایدن لە پارتی دیموکرات.

وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسەوە دیاریدەکرێت، لە رەشنوسی دەستوری وڵاتەکەدا هاتوە، هیچ یاسایەک لەبارەی دواخستنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و کاتی دیاریکردنی سەرۆکی وڵاتەکە نەهاتوە و پەسەندکراو نیە.


AM:08:29:12/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو