هەرێم.. خۆپیشاندەرانی سبەینێ داوای هەڵوەشاندەنەوەی حکومەت هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی رابردووی هاوڵاتیان و مووچەخۆران
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی رێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی سبهینێ چوارشهممه 12ی ئابی 2020، داواكارییەکانی خۆپیشاندەرانیان راگەیاند.
دهقی راگهیهندراوهكه:
کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
ئەنجوومەنی رێکخستن و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی ١٢ی ئاب، داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان راگەیاند :
داواکاریی ئەمجارەی خۆپیشاندەران جیاوازە لە داواکارییەکانی پێشووتر. چونکە پێمانوایە ئەم حکومەتە نە چاکسازیی پێدەکرێ، نە مووچەی پێدەدرێ و تەنانەت ناشزانێت پرسیاری پۆلی دوانزە دابنێت.
بۆیە بەلەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو هەوڵانەی پێشوو، هەروەها هەموو ئەو فرسەتە یەک لە دوای یەکانەی کە دراونەتە دەسەڵات، "ئەنجوومەنی رێکخستن و بەڕێوبردنی خۆپیشاندانەکانی ١٢ی ئاب" داواکاریی خۆپیشاندەرانی لەم خاڵانەدا چڕکردۆتەوە:
یەک - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەماوەی کەمتر لە شەش مانگ.
دوو - درووستکردنی حکومەتێکی کاتیی بۆ سەرپەرشتییکردنی هەڵبژاردنی داهاتوو.
سێ - هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆمسیۆنە حیزبییەی ئێستا و پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ و بێلایەن لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
چوار - هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەنجوومەنی دادوەریی و پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی تر بە بەشداریی دادوەرە سەربەخۆکان و دوورخستنەوەی دەستی حیزب لە سیستمی دادوەریی و دادگاکان.
لە کۆتاییدا داوا لە هاوڵاتییانی ئازیز دەکەین چیتر ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان قبوڵ نەکەن، چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەم هەمو زوڵم و ناحەقییەی کە دەکرێت بەرامبەر بە خەڵک و هاوڵاتییان، چونکە ئێستا خراپترین دۆخە کە خەلکی هەرێمی کوردستانی تێدا دەژین.
ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان پێکەوە دەست لە ناو دەست بکەین و برژێنە سەر شەقامەکان بۆ داواکردنی مافی خۆمان.
لە بیریشمان نەچێت، ههر گهلێك ئامادهنهبێت یهكجار باجی سهربهرزیی بدات، ئەوە
دهبێت تا مردن باجی ژێردهستهیی و زهلیلیی بدات.
"ئەنجوومەنی ڕێکخستن و بەڕێوبردنی خۆپیشاندانەکانی ١٢ ی ئاب"
٢٠٢٠/٨/١٠
PM:01:03:11/08/2020
ئهم بابهته 2880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت