هه‌ولێر..كه‌سێك سێ ژنی برینداركرد و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر، كه‌سێك ته‌قه‌ی له سێ ژن كرد و برینداری كردن، دواتر كه‌سه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دوای ئاگاداركردنەوەیان لە روداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر - كەسنەزان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوه‌كه.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه تەقە لە سێ ئافرەت لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما) كراوە و برینداربوون بوون، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وردیش توانرا بە ماوەی 72 كاتژمێر تەقەكەرەكە بە ناوی (ا.ا.ع) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، ته‌قه‌كه‌ره‌كه بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجامداوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوه، پۆلیسیش بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەندی كردوه و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیراوه.
PM:05:07:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت