"پیری ناو ئاگر"
وێستگه نیوزـ
دوو كچه چالاكوانی عه‌ره‌بستانی سعودی له تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كان له‌دژی یه‌كتر وه‌ستانه‌وه، یه‌كێكیان هێرشیكرده سه‌ر ئه‌وی تریان و به‌هۆی جله روته‌كانییه‌وه به "پیری ناو ئاگر" ناوی بردبوو، دواتر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا داوای لێبوردنی لێ‌كرد.
هند قه‌حتانی، ئه‌و خانمه چالاكوانه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعودیه‌یه كه هه‌میشه له سناپ و هەژمارەکانی خۆیه‌وه چالاكی ده‌كات و زۆرجاریش نه‌ریته‌كانی وڵاتەکەی پێشێل کردوەو جلی نیمچه روتی له‌به‌ر كردوه.
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه، ئه‌روا عومه‌ر، كچه چالاكوانی سعودی هێرشی كردبووه سه‌ر هند و به "پیری ناو ئاگر" وه‌سفیكردبوو، ئه‌روا وتبووی كه به‌هۆی ئه‌وه قسه‌ی به هند وتوه چونكه جلی كورت له‌به‌ر ده‌كات و سكی به ده‌ره‌وه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌بوایه رێزی له ته‌مه‌نی خۆی و كوڕه‌كه‌ی بگرتایه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌روا داوای لێبوردنیله هند كرد و وتی "منیش وه‌ك ئه‌و دایكم و كه‌سیش نییه هه‌ڵه نه‌كات..هیوادارم داوای لێبوردنه‌كه‌م قبوڵ بكات".
هند قەحتانی لە ڤیدیۆیەکدا
هند قەحتانی
ئەروا عومەر و هند قەحتانی
PM:04:13:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت