کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عيراق کرایە ئامانج

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە باشووری عیراق تەقییەوە، کە کەره‌ستەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چینراو بە كاروانێكی مەدەنیدا تەقییەوە، كە پێداویستییەكانی بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەگواستەوە لە سنووری پارێزگای زیقار و رووداوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گەیاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک کاروانی هاوپەیمانان کەوتووەتە بەر هێرشی چەکداران و تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەکان، بەشێکی شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە هەندێک ناوچەی عێراق دەگەڕێننەوە.

هــ. ر


AM:09:13:10/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو